PeyamaKurd - شەهید بوونی لاوێكی كورد بە تەقەی هێزە سەركوتكەرەكانی ئێران ەوە
بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەتییە سەركوتكەرەكانی کۆماری ئیسلامی لاوێکی سنەیی گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە، ٩ی خاکەلێوە، لاوێکی کوردی خەڵکی گەڕەکی کەمێزی شاری سنە، بە ناوی "محەممەد سوهرابزادە" بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بێ هۆكاری هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا.
بەپێی ووتەی شایەتحاڵان، ئەم هاووڵاتییە کوردە، لە کاتی گەڕانەوە لە گوندی قوڵیان بەرەو سنە، لە ناو ئۆتۆمبێل دا لەگەڵ دایک و باوکی بووە، دەدرێتە بەر دەستڕێژ و گیانی لە دەست دەدات.