مەسروور بارزانی لەسەر قەڵای هەولێر : بە خۆڕاگری گەلەکەمان بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر هەنگاو دەنێین

مەسروور بارزانی لەسەر قەڵای هەولێر : بە خۆڕاگری گەلەکەمان بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر هەنگاو دەنێین

PeyamaKurd - مەسروور بارزانی لەسەر قەڵای هەولێر : بە خۆڕاگری گەلەکەمان بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر هەنگاو دەنێین

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەکاتی ھەڵکردنی ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵای ھەولێر ووتارێکی پێشکەشکرد و سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستانی کرد لە دۆخی ئێستادا کە شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکەدا ھەیە، ڕایگەیاند، "بە پشتیوانی خودای گەورە و پێداگری خەڵکی خۆڕاگری کوردستان، بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر ھەنگاو دەنێین".

ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠-٣-٢٠٢٦ لە ڕێوڕەسمێک دا بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی و ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتیان و گەشتیاران، لەسەر قەڵای ھەولێر، ئاگری نەورۆز ھەڵکرا و جەژنی سەری ساڵی نوێی کوردی ٢٧٢٦ بەرز و پیرۆز ڕاگیرا.

دەقی پەیامەکەی مەسروور بارزانی:

خەڵکی کوردستان بە درێژایی مێژوو بەرامبەر ستەم و ستەمکاران وەستاوەتەوە و ھیچ کاتێک خۆی نەچەماندووەتەوە. ئێستاش ئومێدمان وایە داھاتووی گەلەکەمان لەژێر سێبەر و ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی، گەلی سەربەرزی کوردستان ھەر سەردەکەوێت و بەرامبەر ھەموو ستەمکارێک دەوەستێتەوە و داھاتووی گەلەکەمان بە ھێز و بازووی پێشمەرگەی قارەمان و بەخۆڕاگری گەلەکەمان پڕشنگدار و ڕووناکتر دەبێت.

زۆر زۆر سوپاسی خۆڕاگری خەڵکی کوردستان دەکەین، بە تایبەتیش لەم کاتەدا کە دەبینین شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکەماندا ھەیە.

 ئێمە بە ھەموو توانایەکمانەوە ھەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی کوردستان لە ھەموو شەڕ و ئاژاوەیەک بپارێزین و بەدوور بگرین، دڵنیاشم بە پشتیوانی خودای گەورە و خۆڕاگری خەڵکی کوردستان، بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر ھەنگاو دەنێین".

جارێکی دیکە نەورۆز لە ھەموو لایەکتان پیرۆز بێت و ھەر سەرکەوتوو بەختەوەربن.