مەسروور بارزانی پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات

مەسروور بارزانی پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات

PeyamaKurd - مەسروور بارزانی پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پۆستێک دا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" (X)، پێشوازی لە واژوو کردنی ڕێککەوتنامەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستەکەی دا نووسیویەتی : "پێشوازی لە واژوو کردنی ڕێککەوتنامەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران دەکەم."

مەسروور بارزانی هەروەها ئومێدی خۆی دەربڕیوە کە ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی گۆڕانکاری ئەرێنی لە ناوچەکەدا و ڕایگەیاندووە: "هیوادارم ببێتە دەستپێکی وەرزی نوێی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا."

ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی حکوومەت لە کاتێک دایە کە واژۆکردنی ئەم یاداشتە لە ئاستی نێودەوڵەتی دا دەنگدانەوەی زۆری هەبووە و وەک هەنگاوێکی گرینگ بۆ کۆتایی هێنان بە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینرێت.