PeyamaKurd - ناڕوونی چارەنووسی لاوێكی كورد دوای شەش ڕۆژ لە دەست بەسەركردنی
هێرش شەریفیان، لاوی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی گوندی “پاڵەنگان”ی سەر بە شاری کامیاران، دوای شەش ڕۆژ لە دەست بەسەرکردنی هێشتا لە دۆخێکی نادیاردایە و بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکیان لەسەر شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی نییە.
بەپێی زانیارییەكان، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥، هێزەکانی ڕێژیم دوای هەڵکوتانە سەر ماڵی بنەماڵەی هێرش شەریفیان لە گوندی پاڵەنگان و بەبێ بەڵگەی یاسایی، ناوبراویان دەست بەسەر كردووە.
بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی ڕێژیم بە شکاندنی دەرگای سەرەکی چوونەتە ناو ماڵەکە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی هێرش شەریفیان لەوێ نەبووە. هێزەکانی ڕێژیم دوای ئەمە، داوایان لە بنەماڵەکەی کردووە کە کوڕەکەیان خۆی ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران بکات.
بەپێی ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێرش شەریفیان دوای سەردانی کردنی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران دەست بەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و لەو كاتەوە لە مافی پارێزەر، پەیوەندی بە بنەماڵە و چاوپێکەوتن لەگەڵ خزم و کەس وکاری بێ بەش کراوە.