نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات

PeyamaKurd - نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات بە بۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و دەڵێت: هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پلاتفۆرمی ئێکس دا، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی نوێی عێراق کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ ناوبراو خواست لە ئەرکی پێکھێنانی حکوومەتێکی نیشتمانی گشتگیر، کە ووڵامدەرەوەی خواست و داواکاری تەواوی گەلی عێراق بێت و کار بۆ بەھێزکردنی سەقامگیری و ئاوەدان کردنەوە بکات.

ھەروەھا نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە پاڵپشتی لە سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو دەکات و پێکەوە کار دەکەن لە پێناو دابین کردنی پاشەڕۆژێکی باشتر بۆ ھەموو عێراقییەکان.