وەزارەتی خوێندنی باڵا 18 رۆژ پشوو بۆ خوێندکارانی دەرەوەی ووڵات رادەگەێنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا 18 رۆژ پشوو بۆ خوێندکارانی دەرەوەی ووڵات رادەگەێنێت
پەیامی کورد   ...   وەزارەتی خوێندنی باڵا 18 رۆژ پشوو بۆ خوێندکارانی دەرەوەی ووڵات رادەگەێنێت

عەباس ئەکرەم، ووتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە بە واژووی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا، بڕیارێکی گرینگ لە بەرژەوەندی ئەو خوێندکارانە دەرکراوە، کە لە دەرەوەی ووڵات دەخوێنن. 

بەپێی بڕیارەکە، خوێندکاران دەتوانن لە رێکەوتی 10ـی 3ـی 2026 تاوەکوو 28ـی 3ـی بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان، و ئەم ماوەیە کە 18 رۆژ دەخاێنێت، بە "ماوەی مانەوە" (إقامة) بۆیان هەژمار دەکرێت و لە کاتی یەکسان کردنی بڕوانامەکانیان تووشی هیچ کێشەیەکی یاسایی نابن.

ئاماژەی بەوەش کردوە،  ئامانجی سەرەکی ئەم بڕیارە رەخساندنی دەرفەتە بۆ خوێندکاران تاوەکو لە جەژنی نەورۆز، جەژنی رەمەزانی پیرۆز و بۆنە نیشتمانییەکان دا لەگەڵ خێزانەکانیان بن و بەشداری ئاهەنگەکان بکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە