PeyamaKurd - پەیامێك له سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان ه‌وه
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا رایگەیاند کە پێشوازی لە بڕیاری دادگا بۆ سزادانی تاوانبار (عەجاج تکریتی)، جەللادەکەی نوگرەسەلمان ده‌كه‌م.
پێشوازی لە بڕیاری دادگا بۆ سزادانی تاوانبار (عەجاج تکریتی)، جەللادەکەی نوگرەسەلمان ده‌كه‌م. ئەم بڕیارە سەرکەوتن و جێ به‌جێ بوونى دادپەروەری و لانى كه‌مى دڵدانه‌وه‌ى کەسوکاری ئەنفالکراوانه. دەست خۆشی لە دادوەران، پارێزەران، شایەت حاڵە بوێرەکان و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه هاوكار بوون له گه‌یاندنى تاوانبار به سزاى یاسایى.
سزادانی ئەم تاوانبارە دوای چەندین ساڵ، پەیامێکی ڕوونە کە تاوانەکانی جینۆساید و دژی مرۆڤایه‌تى، ده‌رiه‌ق به گەلی کوردستان، هەرگیز کۆن نابن و دەستی دادپەروەری هەر دەگاتە تاوانباران. ئەمڕۆ جارێکی تر سەلمێنرا کە ئیرادەی ماف و ژیان، لە هەموو ستەم و دڕندەیییەک بەهێزترە.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵى ئه‌ركى خۆى جێ به‌جێ بكات و قه‌ره‌بووى ماددى و مه‌عنه‌وی قوربانییانى ئه‌نفال بكاته‌وه كه دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق به جینۆساید ناساندوویه‌تى.
یادی شەهیدانی ئەنفال و تەواوی شەهیدانی کوردستان هەمیشە بەرز و گیانیان شاد و ئاسووده بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان