پەیامێک لە سەرۆک مەسعوود بارزانی یەوە 

پەیامێک لە سەرۆک مەسعوود بارزانی یەوە 

PeyamaKurd - پەیامێک لە سەرۆک مەسعوود بارزانی یەوە 

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی شەهید ووڵات تاهیر کرد و، پرسە و سەرخۆشی خۆی گەیاندە خانەوادەی و کەس وکاری شەهید ووڵات و هاوخەمی خۆی پێ ڕاگەیاندن.

ڕۆژی یەکشەممە 8ی ئاداری 2026، لە شاری هەولێر سەرۆک مەسعوود بارزانی بەشداری لە پرسەی شەهید ووڵات تاهیر کرد. سەرۆک بارزانی پرسە و سەرخۆشی خۆی گەیاندە خانەوادەی و کەسوکاری شەهید ووڵات و هاوخەمی خۆی پێ ڕاگەیاندن. شەهید ووڵات تاهیر لە ئەنجامی هێرشی دڕۆنیی ئێوارەی دوێنێ بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن گرووپە لە یاسا دەرچووەکان شەهید بوو.
سەرۆک بارزانی لە پرسەکەدا بۆ میدیاکان رایگەیاند، کە ناوچەکە ھەمووی بە ئاڵۆزی تێدەپەڕێ، ھەر لە سەرەتاوە ئێمە ھەوڵمان دا کە کوردستان دووربێ لە شەڕو ناخۆشی، بەڵام بەداخەوە ھەندێ گرووپی لەیاسا لادەر شەڕمان پێ دەفرۆشن، داوا لە حکوومەتی فیدڕاڵ و پەرلەمان و ھێزە سیاسییەکانی عێراق دەکەین لە بەغدا سنوورێک بۆ ئەم تاوانبارانە دابنێن، گەلی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە کە خوێنی شەھید ووڵات و شەھیدانی تر بە فیڕۆ ناچێت.