پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە

PeyamaKurd - پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات. هاوکات ئومێدەوارە جەژن ببێتە مایەی شادی، ئارامی و کۆتایی هاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە و جیهان.

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، پەیامێکی بڵاو کردەوە.لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان دەكەم.

دەشڵێت: ئومێدەوارم خوای گەورە و میهرەبان، ڕۆژوو و خواپەرستی هەموو لایەکی قبووڵ کردبێت و جەژن ببێتە مایەی شادی، ئارامی و کۆتایی هاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە و جیهان.

لە کۆتایی پەیامەکەی مەسروور بارزانی دا هاتووە، جەژنی رەمەزان لە هەمووان پیرۆز بێت و خودای مەزن كوردستان بپارێزێت.