PeyamaKurd - ڕاگەێندراوێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا هێرشکردنە سەر کونسووڵخانەی گشتی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر و هەموو هێرشێک بۆ سەر خاک و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و کونسووڵخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان شەرمەزار دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی :
حکوومەتی هەرێمی كوردستان، بە توندترین شێوە، هێرش کردنە سەر کونسووڵخانەی گشتی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر و هەموو هێرشێک بۆ سەر خاک و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و کونسووڵخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان شەرمەزار دەکات.
ئەم هێرشە تیرۆریستی و تێکدەرانەیەی کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، پێشێل کردنی ئاشکرای یاسای نێودەڵەتی و سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق ە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و پێویستە حکوومەتی فیدراڵ، بەرپرسیارییەتی یاسایی خۆی هەڵبگرێت و سنوورێک بۆ ئەو هێز و گرووپ و میلیشیا لەیاسادەرچووانە دابنێت کە بوونەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی و لە ئەنجامی پەلامار و هێرشە ناڕەواکانیان، دەیان کەس بوونەتە قوربانی و زیانێکی زۆر بە هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی کەوتووە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان