ڕاگەێندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

ڕاگەێندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

PeyamaKurd - ڕاگەێندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

فراکسیۆنی پارتی بایکۆتی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکات و جەخت لە پاکێجێکی گشتگیر بۆ سەرۆکایەتییەکان دەکاتەوە، بەو پێیەی هەر هەنگاوێک لە دەرەوەی سازان و شەراکەتی نیشتمانی، بە پاشەکشەیەکی مەترسیدار لە بنەما دەستوورییەکان و ئاڵۆزکردنی زیاتری پڕۆسەی سیاسی دەزانێت.

دەقی ڕاگەێندراوی فراکسیۆنی پارتی:

ھەوڵدان بۆ سەپاندنی ئەمری واقیع و تێپەڕاندنی دانیشتنی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەبێ گەڕانەوە بۆ بنەماکانی سازان و ھاوبەشی، پشتگوێ خستنی جەوھەری شەراکەتی نیشتمانی، پاشەکشەیەکی مەترسیدارە لەو لێکتێگەیشتنە دەستوورییانەی کە پڕۆسەی سیاسی ووڵاتیان لەسەر بونیاد نراوە.

لێرەوە بە ڕاشکاوی ڕایدەگەێنین، پۆستی سەرۆک کۆمار و کاندیدی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، دوو پرسی نیشتمانی دانەبڕاون و دەبێت وەک یەک پاکێجی تەواوکار، لە چوارچێوەی سازان و دیالۆگێکی جیددی و گشتگیردا یەکلایی بکرێنەوە، نەک لە ڕێگەی پەراوێزخستنی ھاوبەشە سەرەکییەکان یان فەرزکردنی کاندیدەکان بەبێ ڕێککەوتنی پێشوەختە.

لەسەر ئەم بنەمایە و لەپێناو پاراستنی ڕێڕەوی دەستووری و دڵنیابوونەوە لە بەردەوامی پڕۆسەی سیاسی، بڕیارمان دا بە بەشداری نەکردنی خۆمان لە دانیشتنی سبەینێ دا، و جەخت دەکەینەوە کە ھەر ھەنگاوێک لە غیابی سازانی نیشتمانی دا، تەنھا دەبێتە ھۆی ئاڵۆزکردنی زیاتری دیمەنە سیاسییەکە و بەرەو نادیاری دەبات.

 

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئەنجوومەنی نوێنەران

١٠ی نیسانی ٢٠٢٦