هۆشداری دەدرێتە هەر سێ ووڵاتی ڕووسیا ، ئێران و چین

هۆشداری دەدرێتە هەر سێ ووڵاتی ڕووسیا ، ئێران و چین

پەیامی کورد      ...   هۆشداری دەدرێتە هەر سێ ووڵاتی ڕووسیا ، ئێران و چین

ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی سیخوڕی لە ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕووسیا، چین و ئێران هەوڵی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمساڵی ئەمریکا دەدەن، ڕووسیا دەیەوێت لەو هەڵبژاردنەدا جۆ بایدن براوەبێت.
ڤیلیان ئیڤانینا، بەڕێوبەری ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی سیخوڕی لە ئەمریکا لە بەیاننامەیەکداڕایگەیاندووە : هەرسێ ووڵاتی ڕووسیا، چین و ئێران لە رێگەی ئینتەرنێت و هۆکاری دیکەشەوە زانیاری چەواشەکاری لەبارەی پاڵێوراوانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمساڵ بڵاودەکەنەوە، بۆ ئەوەی کار لەسەر دەنگدەرانی ووڵاتەکە بکەن و متمانەی هاووڵاتیان بە پاڵێوراوەکان کەم بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە قورسە بۆ دوژمنانی ئەمریکا دەستوەردان یان یاری بە دەرئەنجامەکان پڕۆسەی دەنگدان بکەن، بەڵام رووسیا هەوڵی جیددی دەدات بۆ ئەوەی جۆ بایدن، پاڵێوراوی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا براوەبێت لە هەڵبژاردنەکاندا.
لەلایەکی دیکەوە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە نیووجێرسی لەبارەی ووڵامی ئەو بۆ دەستوەردانی ئەو سێ ووڵاتە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا ڕایگەیاند، "چاودێری ئەو ووڵاتانە دەکەین، دەبێت زۆر هۆشیاربین لەوبارەیەوە".

ترامپ باسی لەوەشکرد، لەو بڕوایەدایە ڕووسیا، چین و ئێران نایانەوێت لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتوبێت بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵی گۆڕینی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان دەدەن، ئەگەر ئەو پڕۆسەیە بە شێوەی دەنگدانی ئەلیکترۆنیش بەڕێوەبچێت مەترسی دەستوەردان تێیدا زیاتردەبێت.
٥ی ئەم مانگەش بەڕێوبەرایەتی پێدانی بەخشش و دیاری بۆ سەقامگیرکردنی دادوەری سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (RFJ) رایگەیاند، دیارییەکی ١٠ ملیۆن دۆلار دەدرێت بە هەر کەسێک کە زانیاری بدات دەبارەی هەرکەس و لایەنێک کە کار لەگەڵ ووڵاتانی بیانی دەکەن بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە