هێزی دەریایی ئه‌مریكا ڕایگەیاند، له‌سایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانى واشنتۆن بۆ كارى سه‌ربازیی له سووریا، كه‌شتى فڕۆكه‌هه‌ڵگر و 7 كه‌شتى جه‌نگیی بۆ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، به‌ڕێكه‌وتن.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی هێزی دەریایی ئه‌مریكا، كه‌شتى فڕۆكه‌هه‌ڵگریی (ی‌و ئێس ئێس هاری ئێس تروومان)، له‌گه‌ڵ كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانى هاوڕێی سبه‌ى چوارشه‌ممه له به‌نده‌ری (نۆرفولك) له ویلایه‌تی فێرجینیا به‌ڕێده‌كه‌ون و له‌گه‌ڵ خۆیاندا 6 هه‌زار و 500 سه‌رباز و ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ى جه‌نگیی هه‌ڵده‌گرن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، ڕێڕه‌و و شوێنى له‌نگه‌رگرتنى كه‌شتییه فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كه دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام میدیا ئه‌مریكییه‌كان پێشبینییان كردووه، كه له نزیك كەشتیگەلی شه‌شه‌مى سەربازیی ئەمریكا له‌نگه‌ر بگرن، كه باره‌گاكه‌یان له نزیك شارى ناپۆلی ئیتاڵیایه، یان له‌به‌رامبه‌ر دوورگه‌ى قوبرس و میسر له‌نگه‌ر به‌ڕێكه‌وتن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، میدیاكان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه كه‌شتیی جه‌نگیی ئه‌مریكی له قوبڕس به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كانى سووریا، له‌نێویاندا مووشه‌ك وه‌شێنى (ی‌و ئێس ئێس دۆناڵد كوك) به‌مووشه‌كی (تۆماهۆك)ه‌وه، به‌ڕێكه‌وتووه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده بڵاكانى وڵاته‌كه‌ى، ڕای گه‌یاند: “هێرشه كیمیاییه‌كه‌ى دۆما، به‌هێز وه‌ڵام ده‌ده‌رێته‌وه، بڕیارێكی له‌وباره‌یه، له‌ماوه‌ى دوو ڕۆژدا ده‌رده‌كرێـت”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە