خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاو کرایەوە

خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاو کرایەوە

پەیامی کورد   ...   بەپێی خشتەی راگەێندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ، ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە 21-5-2019 مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

هاوکات رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەش مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت و کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم دێت.

  هەروەها وەزارەتی دارایی و ئابووری داوای لە گەنجینەکان کردووە لیستی مووچەی نوێیان بۆ ڕەوانە بکەن بۆ ئەوەی لە ئەگەری بوونی پارەی پێش جەژن مووچە دابەش بکەن

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندووە ، ئەگەر وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا پارە بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن، ئەوە پێش جەژن مووچەی مانگی ٣ی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە