سوپای ئیسرائیل فڕۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی ئێرانی ده‌خاته خواره‌وه‌و له‌كاتی بۆردومانكردنی چه‌ند ئامانجێكی ئێرانیش له سووریا، فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئیسرائیلی له جۆری ئێف 16 له باكووری ئیسرائیل ده‌كه‌وێته خواره‌وه .
ئه‌فیغای ئه‌دێرعی، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند : سوپای ئیسرائیل فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی كۆنترۆڵكردووه و رایگرتووه. فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه له سووریاوه چووه‌ته ناو ئیسرائیل و سوپای ئیسرائیل توانیویه‌تی رای بگرێت، دوای رووداوه‌كه‌ش له وه‌ڵامی به‌زاندنی سنووره‌كانی ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند ئامانجێكی ئێران له سووریا ، به‌ڵام له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی ئیسرائیل، له جۆری ئێف 16 له باكووری ئیسرائیل ده‌كه‌وێته خواره‌وه. به‌ر له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، دوو فڕۆكه‌وانه‌كه خۆیان هه‌ڵده‌ده‌نه خواره‌وه‌و سه‌لامه‌تن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە