بڕیاره سبه‌ینێ (٢٧)ی ئایار، تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی قوتابیانی قۆناغی (١٢) ئاماده‌یی ده‌ستپێبكات و رۆژی دووشەممەش تاقیکردنەوەکانی (٩)ی بنەڕەتی بەڕێوەبچێت.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، مه‌ریوان عومه‌ر، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگەیاندووە، کە "سبه‌ینێ تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی قۆناغی (١٢)ی ئاماده‌یی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستان ده‌ستپێده‌كات، هه‌روه‌ها رۆژی دووشه‌ممه‌ش تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی (٩)ی بنه‌ڕه‌تی ده‌ستپێده‌كات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە قوتابیانی (١٢)ی ئاماده‌یی له هه‌فته‌یه‌كدا سێ تاقیکردنەوە ئه‌نجام ده‌ده‌ن واته (یه‌كشه‌ممه، سێشه‌ممه، پێنجشه‌ممه).
هه‌روه‌ها قوتابیانی (٩)ی بنه‌ڕه‌تیش رۆژانی (شه‌ممه، دووشه‌ممه، چوارشه‌ممه) تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
باسی لەەشکردووە، کە بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان (٦١٧) هۆڵ بۆ (٣٢) هه‌زار و (٨٧٥) قوتابی (٩)ی بنه‌ڕه‌تی ئاماده‌كراوه به‌خوێندنی ئیسلامیشه‌وه كه له‌و رێژه‌یه هه‌شت هۆڵیان بۆ ته‌رخانكراوه.
هاوکات، (٤٠٢) هۆڵیش بۆ (٢٤) هه‌زار و (١٨٥) قوتابی (١٢)ی زانستی و (١٩١) هۆڵیش بۆ (١٠) هه‌زار و (٧٦٤) قوتابی (١٢)ی وێژه‌یی ئاماده‌كراوه، (٣٢) هۆڵیش بۆ هه‌زار و (٨٠٠) قوتابی پیشه‌یی ئاماده‌كراوه.
جەختیشیکردووەتەوە، کە "ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان كراوه، كاغه‌زی سۆما چاپكراوه و فێنكه‌ره‌وه و ئاوی سارد و كاره‌بای به‌رده‌وام دابینكراوه، هه‌روه‌ها له هۆڵه‌كان ئامێری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی تۆڕی مۆبایل دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له گزیكردن (قۆپیه) بكرێت، هه‌روه‌ها داوامان له پۆلیسی سلێمانی كردووه له رۆژی تاقیكردنه‌وه‌كان تیمه‌كانیان بنێرن بۆ پاراستنی دۆخه‌كه".
ئاشکراشیکردووە، کە هەماهەنگی ته‌واویان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی هێڵی ئینته‌رنێت كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان له كاتژمێر (٨ بۆ ١١) سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ببڕن له سه‌رجه‌م شارەکانی هه‌رێمی كوردستان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە