پەیامی کورد... مهسرور بازرانی: جوتیارانی كوردستان دڵنیا دەکەمەوە حکومەت پشتیوانیان دهبێت
ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا، کارگەی (ئاردی دستار)ی لە کۆمەڵگەی دۆمیزی سەر بە پارێزگای دهۆک کردەوە.
لە وتارێکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ههرێم ڕایگەیاند: گرنگیدان بە کەرتی کشتکوکاڵ و کارکردن بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک، یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
وتیشی: ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەهەماهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت کارمان کردووە بۆ جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی گرنگ لە هەرێمی کوردستان لە بواری بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران و کڕینەوەی گەنم و دانەوێڵەیان.
له بهشێكی دیكهی وتارهكهیدا سهرۆكی حكومهت رایگهیاند: "گرنگیدان بە کەرتی کشتکوکاڵ و کارکردن بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک، یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بۆ ئەم مەبەستە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بەهەماهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت کارمان کردووە بۆ جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی گرنگ لە هەرێمی کوردستان لە بواری بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران و کڕینەوەی گەنم و دانەوێڵەیان".
وتیشی: "هەموو هەوڵێکمان دەخەینەگەڕ بۆ دابینکردنی ئاسایشی ئاو و خۆراک و پشتیوانیکردن لە بەرووبوومی ناوخۆ و بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان. جووتیارانمان دڵنیا دەکەینەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتییان دەکات و کار بۆ دۆزینەوەی بازاڕی ناوخۆ و دەرەوە بۆ بەرهەمەکانیان دەکات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە