رێککەوتن کراوە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان و حەشدی شەعبیش لەو ناوچانە دەردەکرێن.
بەغداد ئەلیەوم بڵاوی کردووتەوە کە مزاحم ئه‌لحوه‌یت، سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاندووە: رێككه‌وتنێك له نێوان سوپاسالاری سوپای ئه‌مریكا و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه دابڕێندراوه‌كان كراوه، رێككه‌وتنه‌كه‌ش له ژێر چاودێری ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، به‌سه‌رپه‌رشتی سوپای ئه‌مریكا ده‌بێ.
ئەلحوەیت راشیگەیاندووە: رێككه‌وتنه‌كه چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه دابڕێندراوه‌كان له خۆده‌گرێ.
گوتیشی: ئه‌و رێككه‌وتنه له‌سه‌ر داوای فه‌رمی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی نه‌ینه‌وا له ناوچه دابڕێندراوه‌كان و به‌تایبه‌تی له كه‌ركوك بووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە