پەیامی کورد ... دوو نەیزەک بە تەنیشت زەویدا تێپەڕین
ئه‌ستێره‌ناسان ڕایدەگەیەنن، دوو نه‌یزه‌ك كه قه‌باره‌ی یه‌كێكیان هێنده‌ی پاسێک و ئه‌وه‌ی دیكه‌یشیان هێنده‌ی ئۆتۆمبێلێک بووه، به نزیك هەسارەی زه‌ویدا تێپه‌ڕیوون.
سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه لە بارسته ئاسمانییه‌كانی نزیك زه‌وی سه‌ر به تاقیگه‌ی پاڵنانی ئاسمانگه‌ڕی ئاژانسی بۆشایی ئاسمان و فڕۆكه‌وانیی ئه‌مریكا (ناسا) ڕایگه‌یاند، شه‌وی پێشووتر نهیزهكەکانی (2020 RF3 و 2020 RD4) به جیاوازی ماوه‌ی دوو كاتژمێر له هەسارەی زه‌وی نزیكبوونه‌ته‌وه.
نه‌یزه‌كی یەکەم (2020 RF3) كه قه‌باره‌كه‌ی هێنده‌ی پاسێك بووه تا 94 هه‌زار كیلۆمه‌تر له زه‌وی و نه‌یزه‌كه‌كه‌ی دیكه‌یش (2020 RD4) كه قه‌باره‌كه‌ی هێنده‌ی ئۆتۆمبێلێك بووه تا 106 هه‌زار كیلۆمه‌تر له هەسارەی زه‌وی نزیكبوونه‌ته‌وه.
ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌ڕه‌ستێرۆچكه له كه‌مه‌ربه‌ندیی ئه‌ستێره‌یی سه‌ره‌كی له‌نێوان مه‌ریخ و هورمز و پشتێنه‌ی كویپێر له‌وپه‌ڕی نێپتون نزیکده‌بنه‌وه و له به‌شی ناوه‌وه‌ی سیسته‌می خۆردا پەرشوبڵاو ده‌بن. به‌شێك له‌و گهڕهستێرۆچكانه ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه بگه‌نه ڕێڕه‌وی ئاراسته‌ی هەسارەی زه‌ویش.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە