پارتی دیموكراتی كوردستان دوا هه‌ڵوێستی خۆی له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا له‌دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی عیراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت، په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و حزبه‌ش جه‌ختده‌كاته‌وه، “باشترین بژارده بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی كورد له‌م دۆخه‌ی ئێستادا كشانه‌وه‌یه له‌ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی”
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕاگه‌یاند، “ناكرێت له‌ئێستادا كورد ده‌سته‌وه‌ستان بێت له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریه‌ی به‌رامبه‌ری كرا، جگه‌له‌وه‌ش به‌غدا هه‌ركات بیه‌وێت موچه‌و بودجه ڕه‌وانه ناكات و فڕۆكه‌خانه‌كان داده‌خات و به‌شێكی خاكه‌كه‌ی داگیرده‌كات”.
وتیشی:”له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ئێستادا باشترین بژارده له‌به‌رده‌م كورددا كشانه‌وه‌یه‌تی له‌پرۆسه‌ی سیاسی، ئه‌وكاتیش شتێك نامێنێت به‌ناوی حكومه‌تی عیراقه‌وه”.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی له‌به‌غدا ڕونیشیكرده‌وه، “ئه‌گه‌ر كورد ئه‌و بڕیاره بدات، ئه‌وا به‌غدا ناچارده‌بێت داواكارییه‌كانی كورد جێبه‌جێبكات و به‌په‌له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌بكات و فڕۆكه‌خانه‌كانیش بكاته‌وه، به‌تایبه‌تیش فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر عیراق دروستده‌كات و عیراقیش ناتوانێت به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكات”.
ئه‌وه‌شی وت:”ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێم ده‌ینێت، ناده‌ستورین و پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌كانی ده‌ستورن، بۆیه ناكرێت چیدیكه به‌غدا غه‌درمان لێبكات و هه‌ر ڕۆژه به‌هانه‌یه‌ك به‌هه‌رێمی كوردستان بگرێت”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە