پەیامی کورد ... ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند لە بەهاری ساڵی ٢٠١٩ دا یەکەمین ژێردەریایی هەڵگری ئۆتۆمبێلی ڕەزمی ژێردەریایی بێ سەرنشین " پۆزئیدۆن " ئەخرێتە ناو ئاوەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک . پووتین لە پەیامێکی سالانەی خۆیدا بە پەرلەمانی ڕووسیای ڕاگەیاند و ووتی " پۆزئیدۆن لە ئەنجامی هەبوونی ماتۆڕی ئەتۆمی دارای مەودای بێ سنوور دەبێت .
سەرۆککۆماری ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاند کارەکان بۆ درووست کردنی مووشەک " زیرکۆن " بەرامبەر بە لیستی کاتی لە ئارادایە و لە کاتی دیاریکراودا بە کۆتا دەگات .
ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆمار ڕووسیا لە پەیامی ساڵانەی پێشووی خۆی بە پەرلەمانی ووڵات لە ڕۆژی یەکەمی مارسی ٢٠١٨ دا لە درووست کردنی جۆرەها چەکی نوێ لە ڕووسیا لەوانەش ژێردەریایی بێ سەرنشین دارای ماتۆڕی ئەتۆمی لەوانەش " پۆزئیدۆن " هەواڵیدا کە توانایان هەیە بە خێرایی زۆر بەرز بە ڕێژەی چەندین بەرابەر خێرایی ژێردەریاییەکان ، نوێترین ئەژدەرەکان و خێراترین ژێردەریاییەکان حەرەکەت بکەن . بە ووتەی پووتین ئەم کەل و پەلە ژێردەریاییانە دەتوانن هەڵگری کڵاوەی ئاسایی و کڵاوەگەلی ئەتۆمیش ببن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە