پارێزەری دەمیرتاش ڕوونکردنەوە دەدات

پارێزەری دەمیرتاش ڕوونکردنەوە دەدات

 

 ئارزو کایائۆغڵو پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕووداوەکانی نەورۆزی ئەو ساڵەی وەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند "ئەو ساڵە یەکەم ئاهەنگی نەورۆز بوو کە لە دوای دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتییەوە لە ساڵی 2013 لە ئەستەمبوڵ ئەنجامدرا, هەموو میدیا سەرەکییەکانی وڵات لە پەخشی ڕاستەوخۆدا ئاهەنگەکەیان دەگواستەوە. هەموو ڕووداوەکان و وتارەکان تۆمار کراون. تەنانەت یەک ڕۆژ دوای ئاهەنگەکانی نەورۆز ڕۆژنامەکانی نزیک لە دەسەڵات بە مانشێت نووسیبوویان “نەورۆزی ئاشتی کە سەدان هەزار هاوڵاتی بۆی کۆبوونەتەوە و "پەیامی ئاشتی لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و سڕی سورەیا ئۆندەرەوە" وە چەندین مانشێتی تری لەم جۆرە هەن کە بێتاوانی سەڵاحەدین دەمیرتاش و سڕی سورەیا ئۆندەر دەردەخەن".

شایانی باسە تاکە بەڵگە کە لە بەردەستی دادگادا هەیە لە دژی سەڵاحەدین دەمیرتاش و سڕی سورەیا ئۆندەر ئەو تۆمارە دەنگیانە کە شێوێندراون. لە ئاهەنگەکاندا سەڵاحەدین دەمیرتاش و سڕی سورەیا ئۆندەر باس لە ڕێکخستنەکانی هەدەپە دەکەن و باس لە پرۆسەی ئاشتی نێوان حکومەتی تورکیا و پەکەکە دەکەن، بەڵام تۆمارە دەنگییەکان شێوێندراون و لە چەند شوێنێکدا هەدەپە و پەکەکە تێکەڵ کراون. پاشان ئەم تۆمارە بە پڕوپاگەندەی تیرۆر لێکدراوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە