نەمسا/ هێرشەکەی شەوی ڕابردوو ٧ کوژراوی لێکەوتەوە

نەمسا/ هێرشەکەی شەوی ڕابردوو ٧ کوژراوی لێکەوتەوە

پەیامی کورد ... نەمسا/ هێرشەکەی شەوی ڕابردوو ٧ کوژراوی لێکەوتەوە

 

لە ئەنجامی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو ڤییەننا پایتەختی نەمسا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و وەزیری ناوخۆی نەمسا رایگەیاندووە، "پێمان وایە ئەمە کردەیەکی تیرۆرستی بووە، کە لە ڤییەننا روویداوە"

 

لەوبارەوە، وەزیری ناوخۆی نەمسا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە هێرشەکەدا کە بۆ سەر کەنیسەی جوولەکەکان ڕووی داوە چەند کەسێک کوژراون و برینداربوون و دەشڵێت، "پێمان وایە ئەمە کردەیەکی تیرۆرستی بووە، کە لە ڤییەننا روویداوە."

 

میدیاکانی نەمساش باسیان لەوەکردووە، حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین کەسیش برینداربوون و دەشڵێن، هێرشەکە لەلایەن چەند کەسێکەوە ئەنجامدراوە و هەر لەو کاتەدا یەکێک لە هێرشبەرەکان کوژراوە.

 

بەرپرسێکی ئەمنی ئەو وڵاتەش بە میدیاکانی رایانگەیاندووە، "هێرشێکی تیرۆرستی لە ناوەندی ڤیەننا روویداوە و لەوبارەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوەکانیان کردووە."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە