عەرەبستان ٣٠٠ کەس بە تاوانی گەندەڵی دەست بەسەر دەکات

عەرەبستان ٣٠٠ کەس بە تاوانی گەندەڵی دەست بەسەر دەکات

پەیامی کورد   ...    عەرەبستان ٣٠٠ کەس بە تاوانی گەندەڵی دەست بەسەر دەکات .

لە عەرەبستانی سەعوودی زیاتر لە ٣٠٠ کەسبە تاوانی گەندەڵی دەست بە سەرکران

بە پێی راپۆرتێک ، لە بەیاننامەیەکدا دەفتەری کۆنترۆڵ و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ فەساد و گەندەڵی عەرەبستانی سەعوودی Nazaha کە لە تویتەردا بڵاو کراوەتەوە ، ئەم دام و دەزگایە لە دست بەسەر کردنی ٣٠٠ کەس بە گومانی فەساد و گەندەڵی و خراپ بەکار هێنانی سەروەت و سامانی دەوڵەتی هەواڵیدا

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : ٣٠٠ کەس دەست بەسەر کران ، ئەوان بە تاوان گەلی وەک ڕشوەتگرتن ، خراپ بەکارهێنانی هێز ، ئێختێلاس و ئێختێلاسی پارەی دەوڵەتی بە بڕی ٣٧٩ میلیۆن ڕیالی سەعوودی بەرامبەر بە " ١٠١ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی " تاوانبارو جێگای گومانن

ڕوونە کە لە نێوان دەست بە سەرکراوان دا ٨ کارمەندی وەزارەت بەرگری و هەروەها ٢٩ کارمەندی وەزارەتی کارباری ناوخۆی ئەو ووڵاتەدا بوونیان هەیە .

بە پێی راپۆرتێک ەل ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ، ئەمانە کارمەندانی دەوڵەتی ، بەرپرسانی ئەمنییەتی و سەربازین .بە ووتەی بەرپرسان ، هەموو ئەم کەسانە بە ئێرتێشا ، ئێختێلاس و خراپ بەکار هێنانی هێز تاوانبارن . 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە