پەیامی کورد .. وهزارهتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژانی جەژن چەند ڕێنمایەك بڵاودهكاتهوه
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم بۆ ڕۆژانی جەژن چهند ڕێنمایهكی تەندروستی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتوه،پابەندبوونی پزیشكانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و كارمەندانی تەندروستی بەبەردەوامی ئێشكگری.
ئهمڕۆ شهممه 30 ی نیسانی 2022 د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەردەوامبوون و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ڕەچاوی ئەم ڕێكارانەی خوارەوە بكرێت:
1. دانانی لیژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەكان.
2. بۆ هەركارێكی پێویست و لەنەكاو پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
3. لەكاتی پێویستدا كۆگاكانی دەرمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگەیی كراوەبن لەسەرجەم شار و شارۆچكەكان.
4. پابەندبوونی پزیشكانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و كارمەندانی تەندروستی بەبەردەوامی ئێشكگری.
5. هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لەڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەراتیەكان دەبێت.
6. ئاماری ڕۆژانە دەبێت لەماوەی (٢٤) كاتژمێر لەڕێگای پەیوەندی لە (٨) ی بەیانی تاكوو (٨) بەیانی ڕۆژی دوایی ڕەوانە بكرێت بۆ بەڕێوەبەراتیە گشتیەكان.
7. ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەكان ڕەوانە بكرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان.
8. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینكردنی گاز و بەنزین و سوتەمەنیەكان بكرێت.
9. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەكانی خاوێنكردنەوە و دابینكردنی خۆراك بكرێت.
10. هێڵەكانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەكان كراوە بێت و وەڵام بدرێتەوە.
11. نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن و نۆرینگە دەرەكیەكان كراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەكان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بكرێت.
12. سەنتەرەكانی پێدانی چارەسەری كیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بەشێوەی ئێشكگری كراوە بێت.
13. سەنتەرەكانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بەشێوەی ئێشكگری كراوە بێت.
14. تیمەكانی فریاگوزاری و هێڵی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرك و كارەكانیان بەشێوەی (٢٤) كاتژمێری وە هۆبەی پزیشكی فریاكەوتن خشتەی دابینكردنی تیمەكانی دادەنێت بۆ شوێنەكانی پێویست و گەشتیاری.
15. تیمەكانی (پشكنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەكان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام بن لە بەدواداچونەكانیان بەشێوەی ئێشكگری.
16. پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەكان لە كەمپەكان بەردەوام بێت.
17. بەردەوام بوون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكانی پشكنینی كۆرۆنا و چارەسەری.
18. دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ پێدانی ڤاكسین لە ڕۆژانی پشوو لەكاتی پێویست.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە