نووسەر و شاعێری کورد خەلەف زێباری کۆچی دوایی کرد

نووسەر و شاعێری کورد خەلەف زێباری کۆچی دوایی کرد

" خەلەف زێباری " ۆژنامه‌نووس و شاعير و نووسه‌ر و بێژه‌رى ناسراوی ڕاديۆى ده‌نگى ئه‌مريكا بەشی کوردی شەوی ڕابردوو ( پێنجشەممە 24-5-2018) ، لە واشینتۆن كۆچى دوايی كرد.

 خەڵەفی زێباری  لەنێو خانەوادەکەیدا لە واشینتۆن بەهۆی نەخۆشیەکی سەختەوە لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات .

 خەڵەف زێباری یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕادیۆی دەنگی ئەمەریکای بەشی کوردی بوو هەروەها خاوەنی دوو پەرتۆکی شیعری بەناوەکانی (وارێ شێران) و (زێڕێ ڕەش) بەهۆی کارامەیی و خەبات و تێکۆشانی بۆ میلەتەکەی لەسەر بریار و ڕاسپاردەی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە شەقامێکی گەورە لە شاری دیاربەکری ووڵاتی تورکیا بەناوی خەڵەف زێباری دەکات.

خه‌له‌ف زێبارى له‌ ژيانى پيشه‌يى خۆيدا خاوه‌نى پێگه‌يه‌كى ديارى ئه‌ده‌بى و ڕۆشنبيرى و هونه‌رى بووه‌ و زۆرێك له‌ هه‌ڵبه‌سته‌كانى له‌ لايه‌ن گۆرانيبێژانى كورده‌وه‌ كراونه‌ته‌ گۆرانى. بۆ‌یەکەم جار لەساڵی 1968 هونراوەی (دەما من تۆ دیتی نەسرین) دەڵێت دواتر هونەرمەندی ناوداری کورد (محەمەد شێخۆ) دەیکاتە گۆرانی.

بڕیار وایە تەرمی ڕۆژنامه‌نووس و شاعير و نووسه‌ر و بێژه‌رى دياری کورد (خه‌له‌ف زێبارى) لە گۆڕستانی ڤێرجینیا لە ووڵاتی ئەمریکا بنێژرێت.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە