پەیامی کورد ... سێرجیۆ رامۆس یاریزانى هێڵى به‌رگری یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانى چوه مێژووى خولى ووڵاته‌كه‌یه‌وه ئه‌ویش به تۆماركردنى ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یى، كه تۆماركردنى ١١ گۆڵه له‌لایه‌ن یاریزانێكى به‌رگرییه‌وه.
بە پێی زانیارییەکان له دوا یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ى ریاڵ مه‌درید به‌رانبه‌ر لیگانیس، ڕامۆس توانى دواى تێپه‌ڕبوونى ٩ خولهك گۆڵى ژماره ١١ ى خۆى له‌م وه‌رزه‌دا تۆماربكات.
ئه‌وه‌ش هاتووه، تائێستا هیچ یاریزانێكى هێڵى به‌رگرى له مێژووى خولى ئیسپانی له سه‌ده‌ی ٢١دا نه‌یتوانیوه له یه‌ك وه‌رزدا بگاته ئه‌و ژماره گۆڵه.
پێشتر "ماریانۆ بیرنیا" یاریزانى ئیسپانى و یانه‌ى خیتافى هه‌مان ووڵات له وه‌زرى ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٦ توانی بووى ١٠ گۆڵ تۆماربكات.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش رامۆس توانیویه‌تى بگاته گۆڵى ژماره ١٠٠ى خۆى، كه ٩٧ گۆڵى به جلکی یانه‌ى ریاڵ مه‌دریده‌وه بوه و سێ گۆڵه‌كه‌ى دیكه‌ش به جلکی یانه‌ى سیڤیاوه بوه (٧٢ گۆڵ له خولى ئیسپانى، ٧ گۆڵ جامى شا، ١٣ گۆڵ خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌ورووپا، ٣ گۆڵ له جامى جیهانی یانه‌كان، ٢ گۆڵ له جامى سوپه‌رى ئیسپانى، ٢ گۆڵ سوپه‌رى ئه‌ورووپا، یه‌ك گۆڵ له خولى ئه‌ورووپا)، تائێستا كۆى گشتى گۆڵه‌كانى (به یانه و ههڵبژاردهكهشیهوه) گه‌یشتوه‌ته ١٢١ گۆڵ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە