پەیامی کورد ... سەرۆک مەسعود بارزانی رایگەیاند، نیگەرانین لەبارەی پەرەسەندنەکانی ئاڵۆزی ئەم دواییەی رۆژئاوای کوردستان و لە چەند کەناڵێکیشەوە لە پەیوەندیدان، دەشڵێت، "ئەو پەڕی هەوڵدەدەین خەڵکی رۆژئاوا نەبنە قوربانی هیچ کارەساتێکی دیکە".
سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ سێشەممە پەیامێکی لەبارەی دۆخی سووریا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "زۆر نیگەرانین لەبارەی پەرەسەندنەکانی ئەم دوایەی رۆژئاوای کوردستان، ئێمە لە چەند کەناڵێکەوە لە پەیوەندیداین و ئەو پەڕی هەوڵدەدەین تاوەکو دڵنیابین لەوەی کە خەڵکی رۆژئاوا نابنە قوربانی هیچ کارەساتێکی دیکە".
شەوی رابردوو سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوای ئەوەی سەردانی بەغدای کرد گەیشتە هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەکە لە مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە.
بەپێی ماڵپەڕی RTی ڕووسی، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاندوە، مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەکەیدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە دۆخی کوردانی سووریا بە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا راگەیاندوە و داوای لە لاڤرۆڤ کردوە ڕووسیا رێگری بکات لە هێرشی تورکیا کە دەبێتە هۆی ئاوارەی بونی کوردانی سووریا لە ماڵ و حاڵی خۆیان، کە کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێت.
دوای ئەوەی شەوی یەکشەممەی رابردو دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و لەبارەی ناوچەی ئارام لە سووریا گفتوگۆیان کرد، کۆشکی سپی راگەیندراوێکی بڵاویکردەوە و رایگەیاند، "بەمزوانە تورکیا ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەستپێدەکات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە