مەعسوم: من کارم بەسەر بەشە بودجەی هەرێمەوە نییە

مەعسوم: من کارم بەسەر بەشە بودجەی هەرێمەوە نییە

فوئاد مەعسوم رایگەیاند تەنها بۆ لێكۆڵینەوە لە كێشەی تەكنیكی بودجەی گشتیی عێراق دەخوێننەوە، دەنا كاری بەسەر بەشە بودجەی هەرێمی كوردستانەوە نیە.

 

ئێوارەی دوێنێ فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدارێكی كەناڵی تەلەڤزیۆنی “ئەلسۆمەریە”ی عێراقیدا دووپاتی كردەوە كە سەرۆكایەتی كۆمار پێش پەسەندكردنی بودجەكە، تەنها لە هەڵەی تەكنیكی و نادەستووریبوونی پرۆژەی بودجەی گشتی دەكۆڵنەوە.

ئاماژەی بەوەش داوە كە پێویستە پەرلەمانی عێراق چاو بەو بەشانەی بودجەدا بگێڕێتەوە، ئەگەر لەگەڵ دەستووردا نەیتەوە.

فوئاد مەعسوم گوتیشی پسپۆرە یاساییەكان لە سەرۆكایەتی كۆمار لە یاسای بودجەی گشتی دەكۆڵنەوە، ئەگەر هەڵەی تەكنیكی و بابەتی دژە دەستووری تێدانەبێت، پەسەندی دەكەن.

لە كاتێكدا لە بودجەی گشتیی ئەمساڵدا، بەشی هەرێمی كوردستان لە 17%وە بۆ 12.6% كەم كراوەتەوە و بودجەكە رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار كراوە، فوئاد مەعسوم دووپاتی كردەوە كە ئەوان لە بودجەی گشتیی عێراقدا، كاریان بە بەشی هەرێمی كوردستان لەنێو بودجەكە نیە، بەڵكو تەنها لە هەڵەی تەكنیكی و نادەستووری دەكۆڵنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە