پەیامی کورد ... وەزیری ووڵاتان لە یەكیتی ئەورووپا لەسەر ڕەوشی عێراق و سووریا كۆدەبنەوە .
نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكیتی ئەورووپا رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیی ئەورووپا كۆبوونەوەیەك ساز دەكەن و تێیدا باسی عێراق و سووریاش دەكرێت.
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكیتی ئەورووپا ڕایگەیاند :، بڕیارە ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی ووڵاتانی ئەندام لە یەكیتی ئەورووپا كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن و تێیدا كۆمەڵێك تەوەر گفتووگۆیان لەسەر دەكرێت.
ئاژگەیی گوتیشی، یەكێك لە تەوەری كۆبوونەوەی ئەمڕۆ، گفتوگۆكردن دەبێت لەبارەی دۆخی سووریا و عێراق و ناوچەكە.
ئەمەش لە كاتێكدایە ، ماوەی چەند رۆژێكە توركیا ئۆپراسیۆنێكی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەست پێكردووە و زۆرینەی ووڵاتانی جیهانیش لەسەر ئەو پرسە هاتوونەتە سەر هێڵ و چاوەڕێ دەكرێت لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەكیتی ئەورووپاشدا باسی رۆژئاوای كوردستان بكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە