پەیامی کورد ...... وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی كلیپی ماریا هه‌ورامی بڵاوكرده‌وه و تێیدا پشتگیری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده و ته‌واوی هونه‌رمه‌ندان ده‌ربڕیوه.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كولتووری هونه‌ر و گۆرانی وتن له كۆنه‌وه مۆركی ناسراو و دێرینی كورد بووه و كلیپه نوێیه‌كه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كه‌ش، هیچ وشه و وێنه‌یه‌كی نه‌شیاو یان پێچه‌وانه‌ی كولتووری كوردی تێدا نه‌بووه.
هه‌ر له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌دا، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەوەی جێگەی ھەڵوەستە لەسەرکردن و تێڕامانە و مایەی نیگەرانییە قسە پێ ووتن و ناوزڕاندنی ئەو خاتوونە بوو لەلایەن مامۆستایەکی ئاینییەوە و بەناوی دین و لەپەنای دینەوە، بەزمانێك کە لە کەسێکی ئاسایی و ھەرزەکارێک ناوەشێتەوە، نەك مامۆستایەکی ئایینی کە لەسەر مینبەری مزگەوتدا وتار لە بارەی رەوشت بەرزی بڵێتەوە.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری:
"روونکردنەوەیەك لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانەوە
دوای بڵاوبوونەوەی گۆرانی و کلیپی خاتوونی ھونەرمەند ( ماریا ھەورامی)، دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا، بە تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و میدیاکان، لێرەدا مەبەستمانە جەخت لەو راستیە بکەینەوە کە کولتووری ھونەرو گۆرانی ووتن لەکۆنەوە مۆرکی ناسراوو دێرینی کورد بووە و یەکێك لە میللەتە دێرینەکانی ناوچەکەیە کە دەوڵەمەندە بەھونەری گۆرانی و کۆی کایەکانی تری ئەو بوارە.
ئەوەی جێگەی ھەڵوەستە لەسەر کردن و تێڕامانە و مایەی نیگەرانیە قسە پێ ووتن و ناوزڕاندنی ئەو خاتوونە بوو لەلایەن مامۆستایەکی ئاینییەوە و بەناوی دین و لەپەنای دینەوە، بەزمانێك کە لە کەسێکی ئاسایی و ھەرزەکارێک ناوەشێتەوە، نەك مامۆستایەکی ئایینی کە لەسەر مینبەری مزگەوتدا وتار لە بارەی رەوشت بەرزی بڵێتەوە. لەکاتێکدا خودی گۆرانیەکە ھیچ وشە و وێنەیەکی تێدا نەبووە و نییە کە ناکۆك بێت بە کولتووری گۆرانی کوردەواری.
بۆیە ئێمە لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە ئەرکی سەر شانی خۆمانی دەزانین کە پاڵپشت و داکۆکیکاری ھونەرمەندان و زامنی پاراستنی مافەکانیان بین لەچوارچێوەی یاساکان، ھەر لەم روانگەیەشەوە پشتگیری تەواوی ھونەرمەند ماریا ھەورامی و تەواوی ھونەرمەندان دووپات دەکەینەوە و داواش لە وەزارەتی ئەوقاف و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی بەڕێز دەکەین رێگە نەدەن بەھەر بیانوویەك و لەژێر ھەر پاساوێک بێت سووکایەتی بە ھونەرمەندان بکرێت و وشەی نەشیاو و ناوزڕاندن بەکاربھێنن. کە ئەم کارە بەر لە ھەرشتێك ناکۆکە بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و یاسا بەرکارەکانی ھەرێمی کوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە