پەیامی کورد ... نوێترین ووتاری ئەردۆغان دوای ئەو هەموو کوشتارە : کوردەکان برای ئێمەن هیچ کێشەیەکمان لەگەڵیان نییە .
لە نوێترین ووتاری ئەردۆغان دا دوای ئەو هەموو هەڕەشە و كوشتنەی گەلی کورد ئیستا بۆ خارێکی دیکە ڕووی درۆیینی خۆی بۆ گەلی داماو و دڵ سافی کورد دەگۆڕێت و دەڵی کوردەکان برای ئێمەن ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئەوان دا نییە ئێمە تەنیا لەگەڵ تیرۆریستان دا بەرەنگار دەبینەوە و شەڕ دەکەین
هەروەها ئەردۆغان دەڵێ :' بەرپرسانی ئاڵمانیا ، فەڕەنسا و ئەمریکا لەگەڵ تیرۆریستەکان چاوپێکەوتن دەکەن .
سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند : فەڕەنسا ئاڵمانیا و ئەمریکا لەگەڵ سەرکردەکانی دام و دەزگا تیرۆریستییەکان چاوپێکەوتن دەکەن .
بە پێی ماددەی ژمارە ٥ ی ناتۆ دەبێ ئێمە پارێزگاری لە یەکتری بکەین بەڵام ، هەندێک لە ووڵاتانی ئەندامی ناتۆ چەک و سیلاح بە تیرۆریستان دەدەن .
کوردەکان براکانی ئێمەن . ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئەواندا نییە .ئێمە تەنیا لەگەڵ تیرۆریستان دا شەڕ دەکەین .
ڕووسیا داوای لە ئێمە کردووە کە ئێمە بچینە ناو " راس العین " لە عاڵێکدا کە ئەمریکا پێچەوانەی ئەمەی ویستووە .
هەروەها مەزڵووم کۆبانێ تیرۆریستێکی داواکراوە و ئەمریکا دەبێ ئەو ڕادەستی تورکیا بکات.
ئێمە ناوچەی " تل ابیض " لە سووریا تاکوو " راس العین " مان خستووەتە بن کۆنترۆڵی خۆمان .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە