هاووڵاتییەکی کورد سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هاووڵاتییەکی کورد سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

پەیامی کورد ... هاووڵاتییەکی کورد سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

 

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە پاش ١٤ مانگ بەندکران، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بۆ بڕایەوە.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، "مەسعوود حاجی زادە"، هاوڵاتیی ٤٥ ساڵەی خەڵکی شارۆچکەی "سێرۆ"ی سەر ناوچەی سۆمای برادۆستی ئورمیە، لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە، بە تۆمەتی هەوڵدام دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگای ئەندامەتی لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێراندا، سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بۆ بڕاوەتەوە.

 

دانیشتنی دادگای مەسعوود (نایب) حاجی زادە، سەرەتای مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ بە سەرۆکایەتیی دادوەر شێخلوو بەڕێوە چووە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا بڕیاری دادگای پێ ڕاگەیاندراوە.

 

مەسعوود حاجی زادە ڕۆژی سێ شەممە ١٦ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩) لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئورمیەوە دەستبەسەر کرابوو و لە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٩ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرابووەوە و لەم کاتەوە تا ئێستا بە بێ هەبوونی مافی مرەخەسی، لە بەندیخانەیە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە