پەیامی کورد ... ووردەکاری دیدار و چاوپێکەوتنەکەی کازمی و مێرکڵ بلاودەکەینەوە
موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئا‌ڵمانیا رایگه‌یاند، عێراق به دوای ئه‌وه‌دایه سود له ئه‌زموونی ئا‌ڵمانیا له بواری ئابووریدا وه‌ربگرێت.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركل ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له به‌رلین، موسته‌فا كازمی ڕایگه‌یاند:"هاتووم بۆ به‌رلین بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوونه‌كانی عێراق به زیادكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوبه‌شی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئا‌ڵمانیا، به‌ناوی حكوومه‌ت و گه‌لی عێراقه‌وه، ده‌ستخۆشییه‌كی گه‌وره بۆ ئا‌ڵمانیا ده‌كه‌م به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی عێراق بۆ دژه تیرۆر".
ووتیشی، "ئێمه به چاوی خۆمانه‌وه ته‌ماشای هاوكاری ئه‌منی و سه‌ربازی ئا‌ڵمانیا ده‌كه‌ین له شه‌ڕی دژی تیرۆر له ناو ناتۆدا، هه‌روه‌ها به‌دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران و شه‌ڕڤانه بیانیه‌كانیشه‌وه‌ین
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌رنامه‌ی بۆ بۆنیاتنانه‌وه‌ی ئابووری به‌ناوی وه‌ره‌قه‌ی سپی ده‌ستپێكردوه، له‌و روه‌شه‌وه سوود له شاره‌زایی ئا‌ڵمانیا له‌و بواره و بواری هه‌واڵگری وه‌رده‌گرێت، ئا‌ڵمانیا ووڵاتێكی گرینگه و عێراقیش به‌دوای هاوبه‌شییه‌كی گرینگدا ده‌گه‌ڕێت.
هاوكات، ئه‌نگێلا مێركل رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له عێراق كه هیوایانوایه له مانگی حوزه‌یراندا ئه‌نجام بدرێت، ده‌بێته هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه بۆ سیسته‌می سیاسی گه‌لی عێراق.
وتیشی، "ئه‌ڵمانیا به پلانێكی ئابوریی به‌رز و به‌هێزه‌وه پشتیوانی عێراق ده‌كات".
مێرکڵ هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌روی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆناوه پاڵپشت و پشتیوانی عێراق ده‌بن و پێشوازیش له‌و هه‌نگاوانه ده‌كه‌ن كه له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی چاكسازی گیراونه‌ته‌به‌ر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە