ئەنجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل، وێڕای بەرگریکردن لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دەڵێت، لە نیگەرانیەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێران تێدەگەین.
مێرکل، بڕیارە لە میانەی ئەم هەفتەیە سەردانی واشنتۆن بکات و لە گەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆبێتەوە.
ترەمپ، بڕیاری داوە لە ئەگەری هەموارنەکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، یەک لایەنە لێێ بکشێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە ئیمانۆیڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە،23ی ئەپریل سەردانی ئەمریکا بکات و لە بارەی قەیرانی سوریا و رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، لە گەڵ ترەمپ کۆبێتەوە.
وڵاتانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا، پێداگری لە سەر مانەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و- وڵاتانی زلهێزی جیهان دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە