به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا لە هەولێر رەتدەکاتەوە و دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە هیچ حاڵەتێکی ئەو نەخۆشییە بوونی نییە.
لە راگەیندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، کە "دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌بوونی نه‌خۆشی ئیبۆلا له چه‌ند په‌یج و ئه‌كاونتێک، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری پاراستنی تەندروستی هه‌ولێر و تیمه پسپۆرییه‌كان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه لێكۆڵینه‌وه و پشكنین ده‌كه‌ن ده‌ره‌نجام هیچ حاله‌تێكی نه‌خۆشی ئیبۆلا ده‌رنه‌چووه".
رونیشکراوەتەوە، کە بۆ دڵنیابوون و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی پشکنینەکان، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان نموونه‌كانی خوێنی ره‌وانه‌ی تاقیگه‌ی ناوه‌ندی به‌غدا كردووە و دوای دووباره پشكنینه‌وه له لایه‌ن وه‌زارەتی ته‌ندروستی عێراقی فیدرال دڵنیاكراونەتەوە كه هیچ حاله‌تێكی ئه‌م نه‌خۆشییه نییه و پشكنینەكان نێگەتیفە.
هەر لە راگەیەنراوەکەدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان كه بڵابوونەوەی ئەو هەواڵە ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ی بێ بنه‌مایه و دروستكردنی دڵه‌ڕاوكێییه و ئەم ده‌نگۆیه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئەو بڕێوبەرایەتییە لەراگەیندراوەکەیدا ئیدانه‌ی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكی کردووە كه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی زانستی و تاقیگه‌یی هه‌ڵبستێت به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆرە پڕوپاگه‌ندانه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە