قاوەی فەرەنسی بەتامی بوندق خواردنەوەیەکی خۆش و بەناوبانگە لە نێو فەرەنسیەکاندا بە تایبەتی لە وەرزی سەرما و زستاندا.
ئەم جۆرە قاوەیە دەتوانرێت لەگەڵ دەنکە بوندق یان کێک بەتامی پرتەقاڵ و یان کێکی چکولاتە یان هەر جۆرە کێک یان هەر جۆرە شیرینەمەنیەک پێشکەش بکرێت، بابزانین چۆن ئامادە دەکرێت.
پێداویستییەکانی:
- نیو کوپ ئاو
- نیو کەوچک گەورە قاوەی خێرا ئامادەکراو
- یان نیو کەوچک گەورە کاکاو
- یان نیو کەوچک گەورە قاوەی فەرەنسی بەتامی بوندق
- نیو کوپ شیری خەست ئەگەر خۆمانەش بێت باشترە
چۆنییەتی ئامادەکردنەکەی:
ئاوەکە لەگەڵ یەکێک لەو 3 جۆرە قاوانەی سەرەوە لەسەر ئاگر دابنێ و پاشان تێکی بدە لەسەر ئاگرێکی کەم تاکو بڵق دەدات و پاشان شیرە خەستەکەی تێبکە و دووبارە دەست بکە بە تێکدانی تاوەکو بڵقێکی تر دەدات و پاشان نۆشی بکە... تامێکی خۆش و عافێتان بێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە