"ئەمریکا لەجەنگی ئابووری لەگەڵ چین ناترسێت"

"ئەمریکا لەجەنگی ئابووری لەگەڵ چین ناترسێت"

پاش هەڕەشەکانی چین لەئەمریكا سەبارەت بەسەپاندنی زیادكردنی باج بۆ سەر كەلوپەلی چینی، وەزیرێكی حكومەتی واشنتۆنیش رایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ لەجەنگی ئابووری لەگەڵ پەكین ناترسێت.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ستیڤ منیوچین وەزیری گەنجینەی ئەمریكا، وەڵامی هەڕەشەكانی چینی داوەتەوە و رایگەیاندووە، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هیچ مەبەستێكی پاشگەزبوونەوەی نییە و لەجەنگی ئابووری ناترسێت.
وتەکانی منیوچین دوای ئەوە دێت كە ترەمپ زیادكردنی باجی بۆ سەر كەلوپەلی چینی بە بەهای (٦٠) ملیار دۆلار ڕاگەیاند و حكومەتی چینیش هەڕەشەی پاشگەزبوونەوەی بڕیارەكەی لێكرد و داوای كرد، بڕیارەكانی دروست تر بدات، بۆ ئەوەی لە هەڵگیرسانی جەنگی ئابووری لەگەڵ پەكین دوور بكەوێتەوە .


 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە