دەزگای ''دۆیتچە ڤیلە'' ئەڵمانی بە هاوکاری کۆمپانیایی گوگڵ دەزگایەکی تازەیان دامەزراند بە نێوی ترۆلیە میدیا '' Truly Media '' ئەویش لە پێناوی بەرەو پێش چونی سیتەماتیکی هەواڵ و زانیاری رۆژنامەوانی دروست، ئەم سیستەمە تازە بۆ ئاژانس و میدیاکان و رۆژنامەنووسەکان زۆر بەسود دەبێت لەوەی کە هەواڵێک دەکەن کە بزانن سەرچاوەکەی دروستە یان نا هەمان شت بۆ وێنە و گرتەی ڤیدیۆیش بەکار دەهێنرێت پێش بڵاو کردنەوەی بۆ خۆێنەران هەواڵەکەت بۆ پشت راست دەکاتەوە.
ئەم بەرنامە تازەیە ی ترۆلیە میدیا بەشێوەی ئەپڵەکەیشن بەردەست دەبێت بۆ هەموو رۆژنامەنوسان و ئەو کەسانەی کە هاواڵ سازن زۆر سودی دەبێت، ئەمەش وا دەکات زیاتر خوێنەر باوەڕی بە سەرچاوەی هەواڵەکە بێت و دڵنیا بێت لە ناوەڕۆکی هەواڵەکە کە دروستە و پشت راست کراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە