پەیاما کورد ـ بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام هەر وەک پێشتر بەڵێنیان دابو، خزمەتگوزاریی پەیوەندیی ڤیدیۆییان بۆ ئەم تۆڕە زیاد کرد.
دوێنێ سێشەممە 26/6/2018، بەرپرسانی ئینستاگرام، کە پێشتر بەڵێنی زیادکردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندیی ڤیدیۆییان بۆ تۆڕەکەیان دابوو، بەڵێنەکەیان بردە سەر و ئەو خزمەتگوزارییەیان لەسەر ھەردوو سیستەمی ئەندرۆید و IOS بە ناوی (Video Chat) زیاد کرد.
هەروەها ئێوە دەتوانن کاتێک پەیوەندیی ڤیدیۆیی بە ھاوڕێکەتەوە دەکەیت،ڤیدیۆی پەیوەندییەکە بچووک بکەیتەوە و بەشێوەیەکی ئاسایی ئینستاگرامەکەت بەکار بھێنیت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە