پەیامی کورد … واتس ئەپ ژوورێکی نهێنی بۆ نامه‌كان دەکاتەوە
كۆمپانیای فه‌یسبووك كه خاوه‌نداریه‌تی واتس ئەپ ده‌كات ڕایگه‌یاند، له ئه‌پده‌یتێكی نوێ‌دا واتس‌ئاپ له داهاتوودا ڕێ ده‌دات كه نامه‌كان له ژوورێكدا كه خۆت كردووه‌ته‌وه، سه‌یڤ بكه‌ی و له‌ڕێی ژماره‌یه‌كی نهێنییه‌وه كه خۆت ده‌ته‌وێ بچیته ناوی.
ماڵپه‌ڕی ''theverge'' ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووە، كه واتس‌ئاپ هه‌نگاوێكی گه‌وره ده‌نێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌توانی ژماره‌ی نهێنی بۆ نامه‌كانت دابنێیت و هاوشێوه‌ی ژوورێك به ژماره‌ی نهێنی سه‌یڤی بكه‌یت، له ''ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس''یش ده‌توانی باك ئه‌پی ''بیانهێنیته‌وه'' له‌ڕێی به‌كارهێنانی ''گووگڵ درایڤ و ئای كڵاود''ه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه راسته ئه‌مه هه‌نگاوێكه بۆ پاراستنی نامه و تایبه‌تمه‌ندی خه‌ڵك، به‌ڵام به‌شێك له حكومه‌ته‌كان دژی ئه‌م بڕیاره‌ن، له‌ناویاندا هیندستان كه دژایه‌تی ئه‌م بڕیاره ده‌كات و ده‌ڵێ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م بڕیاره جێی قبوڵكردن نییه و دژی ده‌وه‌ستینه‌وه.
به‌رنامه‌ی واتس ئەپ به‌كاردێت بۆ گۆڕینه‌وه‌ی نامه و پەیوهندیكردن له نێوان به‌كارهێنه‌رانی به‌رنامه‌كه، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ساڵی 2009 له‌لایه‌ن "بریان ئاكتۆن" ئه‌مه‌ریكی دامه‌زراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە