به‌رپرسێكی یه‌كێتی، ئه‌وه‌ی له شاری كه‌ركوك و ناوچه دابِرێندراوه‌كان رووده‌دات ده‌ستووری نییه.
محه‌مه‌د عوسمان: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق پێویسته پابه‌ند بێت به جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور، چونكه ئه‌و ده‌ستووره له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م گه‌لی عێراقه‌وه ده‌نگی بۆ دراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی روونیشیكردەوه كه ئه‌وه‌ی له پارێزگای كه‌ركوك و ناوچه دابِرێندراوه‌كان رووده‌دات ده‌ستووری نییه.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د عوسمان راشیگه‌یاند، كه له‌ده‌ستووردا به روونی ئاماژه به‌وه كراوه كه ده‌بێ ناوچه دابرێندراوه‌كان به ئیداره‌ی هاوبه‌ش به‌رێوه‌ببرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌كاتی ئێستادا له‌سه‌ر زه‌وی به‌رێوه ده‌چێت، دووره له هاوبه‌شی و كورد به‌جارێك په‌راوێز خراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە