پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی ١٠ی ٢٠٢٠ نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمریکا جووڵەیەکی کرد و هەریەکەیان زیاتر لەیەک دۆلار و نیو بەرزبوەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی بلومبێرگ، نرخی نەوتی برێنت ٠.٦٨ دۆلار بەرزبوەوە کە لەسەدا ١.٦٠-ی نرخەکەیەتی و بەوەش هەر بەرمیلێک بە ٤٣.١٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساسی ئەمریکا ١.٦٧ دۆلار بەرزبوەوە کە لەسەدا ٠.٦٧-ی نرخەکەیەتی و بەوەش نەوتی تەکساس بە ٤٠.٨٧ فرۆشرا.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی رابردو دوای تووشبوونی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئەگەری گۆڕانکاری چاوەڕواننەکراو، نرخی نەوتی برێنت بۆ ٣٧.٦٦ دابەزی.
هاوکات، بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبوون و مردن بەکۆرۆنا لەماوەی رابردوودا، سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن ئۆپێک، نرخی نەوت بەکەمی ماوەتەوە و تائێستا ئاسۆیەک بۆ بەرزبوونەوەی نیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە