وەزیری بەرگری ڕووسیا : ناتۆ هەوڵی بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا دەدات

وەزیری بەرگری ڕووسیا  :  ناتۆ هەوڵی بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا دەدات

پەیامی کورد    ...     وەزیری بەرگری ڕووسیا  :  ناتۆ هەوڵی بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا دەدات

وەزیری بەرگری رووسیا ڕایگەیاند : ناتۆ هەوڵی گەڕانەوە بۆ هەڵگیرسانی شەڕی سارد دەدات لەگەڵ روسیا، بەردەوامیشە لە بڵاوەپێکردنی سیستەمی بەرگری موشەکی لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا.
سێرگی شایگۆ، وەزیری بەرگری رووسیا لە ووتاری کۆتایی خولی پاڵەوانی سەربازی ساڵی ٢٠٢٠ لە رووسیا هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)ی بەوە تۆمەتبارکرد کە هەوڵی بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی خۆی لە رۆژهەڵاتی ئەورووپا دەدات، چەندین سیستەمی دژە مووشەکیشی لە سنوورەکانی رۆژئاوای رووسیا دامەزراندوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناتۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگی سارد، لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ رووسیادا.
شایگۆ باسی لەوەشکرد، ڕووسیا نایەوێت ببێت بە لایەنێکی ململانێ جیهانییەکان، بەڵکو دەیەوێت لە رێگەی سیاسەتێکی سەربەخۆوە چارەسەری کێشە جیهانییەکان بکات، رۆڵی نێوەنگیر لە چارەسەری کێشەکان بگێڕێت.

وەزیری دەرەوەی رووسیا ئەوەشی خستەڕو، لە پاش روخانی یەکێتی سۆڤیەت، ووڵاتانی رۆژئاوا هەوڵدەدەن یەک جەمسەرانە فەرمانڕەوایی جیهان بکەن، بەڵام ئەوە وەک هەوڵێکە بۆ بوونی یەکیتی و یەکڕیزییە لە نێوان ووڵاتانی ئاسیا و ئەورووپا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە