کــورتـەی بیـوگـرافـیای بـارزانـی نـەمـر

کــورتـەی بیـوگـرافـیای بـارزانـی نـەمـر

مستەفا بارزانی بۆ نیو سەدە سەرۆکی بزوتنەوەی سیاسی و سەربازی کورد بووە لە سەدەی بیستەمدا و هەروەها سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو.

 

مستەفا بارزانی لە رێکەوتی ١٩٠٣/٣/١٤ دا لە گوندی  بارزان لە دایک بووە.

لە سالی ١٩٠٦ لە تەمەنی سێ سالیدا لەگەل دایکی و ئەندامانی خێزانەکەی راگوێزراوەو لەبەندیخانەی موسل بەند کراوە.

لە نێوان سالانی ١٩١٧-١٩١٩ لەگەل شێخ عبدالرحمن شرنخی دا بۆ کاروباری شۆرش دەچێتە شاری موش لە کوردستانی تورکیا و چاوی بە شێخ عبدالقادر و نەهری و شێخ سعیدی پیران دەکەوێ.

لە سالی ١٩١٩ بە فەرمانی شێخ ئەحمەد بارزانی بە سەرۆکایەتی هێزێکەوە دەچێتیە هاواری شێخ محمودی نەمرەوە.

لە نێوان سالانی ١٩٢٠ دا لەگەل هێزێک دا دەچێتە هاواری ئەندرانیک پاشای ئەرمەنییەوە لە تورکیاو ئەو خێزانەکەی لە کوشتارەکەی ئەرمەنییەکانی تورکیا رزگاری دەکەن، ئەندرانیک پاشاو خێزانەکەشی دەگەیێننە سوریاو لەم پێناوەدا ١٤ شەهید دەدەن.

لە ٩/١٢/١٩٣١ لە راپەرینی یەکەمی بارزاندا شەری (بەرقی بەگ) بە هەشتا بارزانییەوە سوپای دەولەتی شکاند.

لەشەوی ٣/٤ ١٩٣٢لە شەری دۆلی ڤاژیێ سوپای (دای) شکاند.

لە ٢٢/٦/١٩٣٣ لە گەل هە مو خێزانە بارزانییەکان پەنا دەباتە بەر خاکی کوردستان.

لەبەهاری سالی ١٩٣٣دا کە حکومەتی تورکیا شێخ ئەحمەدی بارزانی دەگرێ تەسلیم بە حکومەتی عێراق دەکاتەوە مستەفا بارزانی نەمر بە خۆی و خێزانی بارزانیەکانەوە بە یارمەتی برا کوردەکانی تورکیا خۆی دەرباز دەکات و دەگەرێتەوە ناوچەی بارزان.

مستەفا بارزانی لەناوەراستی ١٩٣٦ دا بۆ گفتوگۆ دەچێتە موسل لەوێدەست بەسەر دەکرێت لەلایەن موتەسەرفی ئەوسای موسلەوە و دەرمان خوارد دەکرێت وە بەمعجیزە پاش دوو هەفتە بێ هۆشی لەمەرگ رزگاری دەبێت.
لە کۆتای ١٩٣٦دا بارزانی و شێخ ئەحمەدی برایی وهەموو خێزانەکانیان دەگوازرێنەوە بۆ بەغدا و شارەکانی دیکە و لەوێ دەست بەسەردەکرێن.
مستەفا بارزانی لەژێر چاودێری و دەست بەسەری مایەوە تا کو لە١٢/٧/١٩٤٣ ، بە یارمەتی حزبی هیواو چەند کەسانێکی نشتیمان پەروەر لە سلێمانی دەرباز دەبێ و لە ٢٨/٧/١٩٤٣ دەگەرێتەوە ناوچەی بارزان و شۆرشی دوەمی بارزان(١٩٤٣-١٩٤٥) دەاست پێدەکات.
دوای بەرگری قارەمانانەی شۆرشگێران وسەرکەوتنی هێزەکانی شۆرش، حکومەت ناچار کرا داوای و 
توو وێژ بکات ، بۆیە لە٢٩/١١/١٩٤٣ گفتوگۆ لەگەل حکومەت دەستی پێکرد .
١٥/١/١٩٤٥ لێژنەی ئازادی پێکدە هێنێ.
٢٥/٨/١٩٤٥ حکومەت هەولی دەست بەسەرداگرتنی ناوچەکانی شۆرشی دا و بەهۆی بەرگری شۆرش گێرانەوە دووبارە شەردەستی پێکردەوە .
١١/١٠/١٩٤٥ کشانەوەی بۆ کوردستانی ئێران و لەلایەن هاولاتیانەوە پێشوازی زۆر گەرمیان لێکرا چونکە هێزە بە ئەزمونە بوە پالپشت هێزێکی کاریگەر بۆ دامەزراندنی کۆماری کوردستان ، کە لە ٢٢/١/١٩٤٦ لە مهاباد راگەیەندرا و مەلا مستەفا بارزانی پلەی جنرالی پێبەخشرا.
١٦/٨/١٩٤٦ پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقی دامەزراند و بەسەرۆکی پارتی هەلبژێردرا.
سەرەتای مانگی ٣/١٩٤٧ بە هۆی هێرشی سەربازی ئێران بۆ سەر هێزەکانی بەرگری کاری کۆماری کوردستان لە مهاباد شەر دەست پێکرا کە لە ٣/٤/١٩٤٧ شەری نێرگێ (بەرەی زەر ) بارزانی نەمر خۆی بریندار دەبێت.
رووبەرووی هێزەکانی شای لە ناوچو دەبێتەوە کە لە لایەن بەریتانیاو ئەمریکا پشتگیری و هاوکاری دەکرا، دواتر کۆماری کوردستان دەروخێت و بارزانی و ٥١٠ پێشمەرگە شەری سوپاکانی ئێران ، عێراق و تورکیا دەکەن و لە ١٥/٤/١٩٤٧ بریاری چوون بەرەو یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو دەدات.
بارزانی نەمرو هێزەکەی دوای ٧٢ رۆژ رۆیشتن بە ناوچە شاخاوییەکانی سێگۆشەی سنوری نێوان وولاتانی ئێران ، عێراق و تورکیا ،لە رۆژی ١٨/٦/١٩٤٧ لە ئاوی ئاراس پەرینەوە و گەیشتنە سەر خاکی سۆڤییەت.
لە ٢٩ی٩ی١٩٤٧ بارزانی لە شاری (نەخچەوان)ی ئەرمینیا گوێزرایەوە شاری (باکۆ) پایتەختی ئازربایجان.
١٩/١/١٩٤٨ لە کۆنفرانسێکی گشتیدا کە هەمو کوردە ئاوارەکانی کوردستانی عێراق و ئێران تێیدا ئامادەببون سەکردایەتی سیاسی هاوبەش بۆ بزوتنەوەی کوردایەتی دەستنیشان کراو بارزانی بە سەرۆکی ئەم سەرکردایەتیە هەلبژێردرا.
٦/١٠/١٩٤٨ پاش سەرکەوتنی شۆرشی تەمموز لەعێراق و گۆرینی رژیمی پاشایەتی بۆ کۆماری و دوای پتر لە ١٢ سال دەربەدەری گەرایەوەو لە لایەن گشت پێکهاتەو نەتەوەوی جیاوازی عێراقەوە وەکو قارەمانێکی پێشوازیەکی گەرمی لێکرا .
لە ١١/٩/١٩٦١ سەرکردایەتی شۆرشی ئەیلولی کرد وەک گەورە ترین سۆرشی کوردی کە توانی یەکیتی ‌هێزەکورددیەکان بەدی بێنێت و توانی بەردەوامبێت تاکو نسکۆی١٩٧٥.
لەماوی کودەتای رەشی بەعسیەکاندا لە ٨/٢/١٩٦٣ ،بارزانی پێشوازی لەگشت عێراقییە نیشتیمان پەروەرەکان بە کوردو عەرەب و کەمینەکانی ترەوە کرد بۆ ناوچە ئازاد کراوەکان.
لە سالی ١٩٧٠ بزوتنەوەی کوردی بەسەرکردایەتی بارزانی رێکەوتننامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ی واژۆ کرد کەدان بە مافی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردەکان لە چوارچێوەی عێراقدا دەنا، کە حکومەتی عێراق دوای ماوەیەکی کەم لێی پاشگەزبوەوە.
٢٩/٩/١٩٧١ رژێمی بەعس پلانێکی تیرۆرستی دارێشت بۆ لەناوبردنی بارزانی ،بەلام بەشێوەیەکی موعجیزە لێی رزگاردە بێت.
لە ئاداری ١٩٧٥ لە ئەنجامی رێکەوتننامەی جەزائیردا بەهۆی ئەو پیلانە نێودەولەتییەی کە لەشۆرشی ئەیلولی مەزن کرا بە بارزانی و سەدان هەزار پەیرەوی کورد بەرەو ئێران رۆیشت.
لەسەر راسپاردەی بەرێزیان سەرە لە نوی چالاکیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (سەرکردایەتی کاتی) دەستی پێکردەوە و لە ٢٦/٥/١٩٧٦ شۆرشی گولان هەلگیرسایەوە.
١/٣/١٩٧٩ لە نەخۆشخانەی جۆرج تاون لە واشنتۆن دی سی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوای کرد.
لە ٥/٣/١٩٧٩ تەرمی پیرۆزی گەیشتە کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ بەبەشداری سەدان هەزار کەس بەشێوەیەکی کاتی بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
٦/١٠/١٩٩٣ تەرمی پیرۆزی مستەفا بارزانی گەرێندرایەوە کوردستان ، کە هەر لەسەر سنورەوە تا هەولێر لەوێش تا دەگاتە شارەدێی بارزان ئاپۆرای جەماوەر بە چاوی پر لە فرمێسکی وەفا دارییەوە لە پێشوازی کەژاوەی تەرمی نەمراندا بوون و لەبارزان بە خاک سپێردرایەوە ئەو شووێنەی کە لێی هاتبوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە