مەسرور بارزانی: باشکردنی بارودۆخی کۆچبەرەکان بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشی هه‌موومانه‌

مەسرور بارزانی: باشکردنی بارودۆخی کۆچبەرەکان بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشی هه‌موومانه‌


پەیامی کورد … مەسرور بارزانی: باشکردنی بارودۆخی کۆچبەرەکان بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشی هه‌موومانه‌

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی سەبارەت بە بارودۆخی ئەو هاووڵاتییانەی کوردستان رادەگەیەنێ کە ئێستا لەسەر سنوورەکانی یەکێتیی ئەوروپادان.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، توویتێکی سەبارەت بە دۆخی کۆچبەرانی کورد لەسەر سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا بڵاوکردەوە و لەمیانەدا رایگەیاندووە: "زۆر نیگەرانم لە بارودۆخی هاووڵاتییانمان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێستا لە سەر سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپادان".

مەسرور بارزانی جەختیشیکردووەتەوە: "باشکردنی بارودۆخی ئەو هاووڵاتیانە، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشی هه‌موومانه‌".

راشگەیاندووە: "ئه‌وان له ‌لایه‌ن قاچاخچی و بازرگانانی مرۆڤ و چه‌ند تۆڕێكی ده‌ره‌كی فریودراون، لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە پەیوەندیدام و کار دەکەم بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی ئەو هاووڵاتییانەمان".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە