رۆژی دووانەکانی ئۆکراینا

رۆژی دووانەکانی ئۆکراینا


هەموو سەرەتای مانگی ئاب لە ئۆکراینا بە رۆژی دووانەکان دادەنرێت، لەو رۆژەدا چالاکیی جیاواز ئەنجامدەدرێن و ئەمساڵیش بە ئامادەبوونی زۆرترین عەرەبانەی دووانەکان، ژمارەیەکی پێوانەیی لەسەر ئاستی وڵات تۆمارکرا.

چالاکیی ئەمساڵی رۆژی دووانەکانی ئۆکراینا کە رۆژی یەکی ئاب ئەنجامدرا، تایبەتکرابوو بە شکاندنی ژمارەیەکی پێوانەیی لەسەر ئاستی وڵات بە ئامادەبوونی زۆرترین عەرەبانەی منداڵانی دووانە. 

لە کۆتایی چالاکییەکەشدا کە لە گۆڕەپانێکی شاری کیڤی پایتەختی ئۆکراینا بەڕێوەچوو، 67 عەرەبانەی منداڵانی دووانە ژمێردران و ژمارە پێوانەییەکە تۆمارکرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە