وڵاتانی G20 له‌ لوتكه‌یه‌كی نائاساییدا کۆدەبنەوە

وڵاتانی G20 له‌ لوتكه‌یه‌كی نائاساییدا کۆدەبنەوە

پەیامی کورد ... وڵاتانی G20 له‌ لوتكه‌یه‌كی نائاساییدا کۆدەبنەوە

بڕیارە لە 12ی مانگی داهاتوو، لوتكه‌یه‌كی نائاسایی G20 بەڕێوەبچێت، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیاش دەڵێت: لوتکەکە تایبەت دەبێت بە پرسی ئەفغانستان.

سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ماریۆ دراگی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو لوتکەیەی G20 کە ماوەیەکە ئیتاڵیا وەکو سەرۆکی خولی ئێستای گروپه‌كه‌ بە نیازە لەسەر قەیرانی ئەفغانستان ئەنجامی بدات، لە 12ی تشرینی یەکەمدا لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەدەچێت.

ئەوەشی راگەیاند، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی G20، کارەکانیان لە بارەی لوتکەکەوە دەستپێکردوە و دەبێت ببینین ئایا یەک ئامانجی لە نێوان دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیھاندا ھەیە یان نا؟ جەختیشیکردەوە کە کارەساتێکی مرۆیی لە بڵاوبوونەوەدایە و ئەفغانستان لەلایەن بەشەکانی دیکەی جیھانەوە پاڵپشتی ناکرێت، بەپێویستیشی زانی کە دەبێت وڵاتە دەوڵەمەندەکان بەبێ دانانی مەرج لەو پرسەدا هاوکاربن.

ماریۆ دراگی، ئەوەشی خستەرو کە لە لوتکەکەدا پرسی تیرۆریش تاوتوێ دەکرێت و لەو بارەیەوە وتی: بۆ رێگرتن لەوەی ئەفغانستان جارێکی دیکە ببێته‌ لانکەی تیرۆر، دەبێت بزانرێت چ ھەنگاوێکی پێویست ھەیە بنرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە