کۆمپانیای (سۆمۆ) ئەیەوێت ئاستی بەرھەمھێنان و ھەناردەی نەوتی عێراق زیاد بکات.
لەراگەیەندراوێكدا کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڵاویکردووەتەوە، کە لەچوارچێوەی ستراتیژی نوێی حکومەتی بەغدا، بەنیازن ئاستی بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی نەوت زیاد بکەن.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەو پێیەی (٦٠%)ی ھەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی کیشوەری ئاسیایە، وەزارەتی نەوتی عێراق بەنیازە لەچوارچێوەی پلانە نوێیەکەیدا، ئاستی ھەناردەکردنەکە بۆ وڵاتانی ئەو کیشوەرە زیاتر بکات.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی کۆمپانیای سۆمۆ، "حکومەتی بەغدا چەند گرێبەستێکی درێژخایەنی بۆ ھەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ کۆمپانیاکانی وزە لە ھیندستان واژۆ کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە