لە کۆبوونەوەی ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، رایگەیاند، کە كێشه‌ى كورد يه‌كێكه له كێشه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
ئه‌مڕۆ (١٣)ی نیسان جارێكي ديكه و لەسەر داواى روسيا، ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى سەبارەت بەهه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و قه‌يرانى سوريا كۆبوويه‌وه.
ئاژانسەکانی هەواڵیش بڵاویانکردەوە، کە له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرس، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، رايگه‌ياندووە، كێشه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست قوڵتر بوونه‌ته‌وه‌و كێشه‌ى كوردیش يه‌كێكه له كێشه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
وتیشی، ره‌وشى سوريا مه‌ترسيدارترينه و له‌وێ شه‌ڕى بريكاره‌كان هه‌يه و چه‌ندين گرووپ و ميليشيا هه‌ن و شه‌ڕى يه‌ك ده‌كه‌ن و ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان پێشێلكراون و ئازارى زياترى بۆ مرۆڤايه‌تى هێناوه‌ته ئاراوه.
گۆتێرس، بە پێویستیشی زانیوە، کە چاره‌سه‌رى سياسييانه به‌گوێره‌ى دانووستانه‌كانى جنێڤ سەبارەت بەکێشەکانی سوریا بهێنرێته دى.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە